ئەنبار - INA - ئەحمەد دولەیمی
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی سندوقی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستییەكان، محەمەد عانی، تەواوكردنی ٥٧٠ پڕۆژەی ئەنبار لە كۆی ٧٥٠ پڕۆژە كە پێشتر گرێبەستیان لەگەڵدا كراوە ڕاگەیاند.
عانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، "بارەگای فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار، كە دوێنێ كرایەوە، بینایەكی گەورەیە، بە تایبەتمەندییەكانییەوە لە پارێزگاكەدا"، ئاماژەی بەوەشكرد، "بارەگاكە نیشانەیەكی جیاوازە كە ئەو سندوق لەم پارێزگایەدا دروست دەكات”.
هەروەها وتیشی، "تێچووی بیناكە 4 ملیار و 800 ملیۆن دینار بووە، هەروەها بە باشی جێبەجێ كراوە و بە كوالێتی بەرز لەلایەن كۆمپانیا عێراقییەكانەوە لە كەرتی تایبەتەوە" جەختیشی لەوە كردەوە "بەشێك لە كارەكانی سندوقەكە لە بەرژەوەندی پاڵپشتیكردندایە كەرتی تایبەت بۆ ئەوەی بەشێكی زۆری كۆمەڵگا لەخۆبگرێت بە دابینكردنی هێزی مرۆیی ".
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا، "ئەم پڕۆژەیە بەشێكە لە پڕۆژە گەورەكان كە لە پارێزگاكەدا تەواو بوون"، ئاماژەی بەوەشكرد، "پێشتر گرێبەستێك واژۆ كرابوو بۆ تەواوكردنی ٧٥٠ پڕۆژە، كە تا ئێستا نزیكەی ٥٧٠ پڕۆژەیان تەواو بووە، لەكاتێكدا پڕۆژەكانی دیكە هێشتا ماون لە ژێر جێبەجێكردن و وەرگرتندایە".