بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی، کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، لەکاتێکدا پێشبینی دەکرد پلەکانی گەرما بەردەوام بەرزببێتەوە.
دەستەی كەشناسی لە ڕاگەیاندراوێكدا كە بۆ ، ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، تێیدا هاتووە کە "کەشوهەوای وڵات بۆ سبەی هەینی، ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کەش و هەوای ڕۆژی شەممە ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە بەشەکانی ناوەڕاست و باکوور، هەروەها لە بەشی باشووری وڵات کەمێک بەرز دەبێتەوە".
و ئاماژەی بەوەشکرد، "کەش و هەوای ڕۆژی یەکشەممە لە هەموو ناوچەکانی وڵات ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە ناوچەی ناوەڕاست، و کەمێک بەرز دەبێتەوە لە ناوچەی باکور، لەکاتێکدا کەمێک کەمدەبێتەوە."
ڕوونیشی کردەوە کە "کەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە لە سەرتاسەری وڵاتدا.