بەغداد - INA
سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرمانی دەركرد بە كردنەوەی لێكۆڵینەوە و لێپرسینەوە لە هەموو ئەو كەسانەی كە بە ناوی دەوڵەتەوە ئیبتزازیان بەرامبەر ماریا كردووە.
هیشام ركابی ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران لە تویتێكدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران ڕێنمایی كرد كە لێكۆڵینەوەیەك بكرێتەوە و لێپرسینەوە لە هەموو ئەو كەسانە بكرێت كە بە ناوی دەوڵەتەوە ئیبتزازیان بەرامبەر ماریا ئەنجامداوە.
ئەمەش دوای ئەوە هات كە عەمار موسا كازم ئەمینی بەغداد ڕێنمایی دا بە گەڕانەوەی كۆشكی ماریا فود و ڕەوانەكردنی ئەو كارمەندەی كە كەمتەرخەم بووە بۆ لێكۆڵینەوە، هەروەها لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە ماریاوە كرد و هاوسۆزی بەهێزی بۆ خۆی و پڕۆژەكەی دەربری، هەروەها پشتیوانی تەواوی ئەمانەتی بەغدادی بۆ دەربڕی.