بەغداد - INA
دادگای لێكۆڵینەوەی یەكەمی كەرخ، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕایگەیاند: وەرگرتنی دۆسیەی لێكۆڵینەوەی كارگێڕی تایبەت بۆ سكاڵا لەسەر لێژنەی ئەبو رەغیف پێگەیشتووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: دادگای لێكۆڵینەوەی یەكەمی كەرخ دۆسیەی لێكۆڵینەوەی كارگێڕی تایبەت بۆ ئەو سكاڵایانە وەرگرتووە كە پێشكەش كراون، سەبارەت بە پێشێلكارییەكانی مافی مرۆڤ كە دەگەڕێندرێتەوە بۆ لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە (29).
ئاماژەی بەوەشكرد: دادگا بە پێی یاسا و بەڵگەكان لێكۆڵینەوەی دادوەری بۆ ئەم سكاڵایانە ئەنجام دەدات كە لە ڕێگەی ڕەوتی لێكۆڵینەوەی دادوەرییەوە بە دەستیان دەگات.