وەزیری ناوخۆ ڕێنمایی دەدات دەستبەجێ مامەڵە لەگەڵ هەر زانیارییەكدا بكرێت كە دەگاتە دەزگا هەواڵگرییەكان

ئەمنی
  • 21-06-2023, 21:08
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕێنمایی دا كە دەستبەجێ مامەڵە لەگەڵ هەر زانیارییەكدا بكرێت كە دەگاتە دەزگا هەواڵگرییەكان.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: لە چوارچێوەی ئەو گەشتە مەیدانییەی وەزیری ناوخۆ بە یاوەری شاندی هاوڕێی بۆ پارێزگای ئەنبار ئەنجامیدا، سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریی لە ئەنبار كرد و بە ئامادەبوونی ژمارەیەك فەرماندە و ئەفسەر كۆبونەوەیەكی ئەنجامدا.
    هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، شەمەری جەختی كردەوە لەسەر پێویستی كاركردن بەپێی پلانە كێشراوەكان و بەدواداچوون بۆ ئەوانەی لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواكراون و مامەڵەكردن دەستبەجێ لەگەڵ هەر زانیارییەك كە دەگاتە دەزگای هەواڵگری، هەروەها رێنمایی دا بە جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنی پێشوەختە و چڕكردنەوەی هەوڵە هەواڵگرییەكان و هەماهەنگی لەگەڵ باقی دەزگا ئەمنییەكان و مامەڵەی باش لەگەڵ هاووڵاتیاندا بكرێت.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: وەزیری ناوخۆ گوێی لە كورتە ڕوونكردنەوەیەك گرت سەبارەت بە گرنگترین ئەركەكانی ئەم بەڕێوەبەرایەتییە و ئەو دەستكەوتانەی بەدەست هاتوون لەگەڵ پێداویستی و داواكارییەكانیان، وەزیری ناوخۆ هاوكات سەردانی ژمارەیەك بەشی بەرێوەبەرایەتییەكەی كرد بۆ بەدواداچوون لەسەر پێشكەوتنی كارەكان.
    هەروەك وەزیری ناوخۆ لە ئامادەیی بەرزی فەوجی تاكتیكی و ئەو مەشقانەی كە ئەنجامی دەدات، وەك ئەوەی بەشداری یەكێك لە چالاكییەكانی مەشقی شەری كردووە ئاگاداركرایەوە، هەروەها ستایشی پیشەیی و ئەدای ئەفسەر و كارمەندانی فەوجەكەی كرد، و وەزیری ناوخۆ سەرسامی خۆی بە مۆڕاڵی سەربازان دەربڕی لە هەمان كاتدا جەختی لەسەر چڕكردنەوەی مەشق و ڕاهێنانەكان بۆ بەرزكردنەوەی ئامادەكردنی سەرجەم كارمەندان كردەوە.