راگەیاندنی ئەمنی: قۆناغی شەشەمی ئۆپەراسیۆنی شمشێرەكانی راستی دەستی پێكرد

ئەمنی
  • 21-06-2023, 19:01
  • +A -A

    بەغداد - INA
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستپێكردنی قۆناغی شەشەمی ئۆپەراسیۆنی شمشێرەكانی راستی ڕاگەیاند.
    شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: بە پشتبەستن بە ڕێنماییەكانی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، و لەژێر چاودێری و پلانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و وەك درێژەپێدەری ئۆپەراسیۆنەكانی پێشوەختە و قۆناغەكانیان، بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە قۆناغی شەشەمی ئۆپەراسیۆنی شمشێرەكانی راستی دەستیپێكرد.
    ڕوونیشیكردەوە: ئۆپەراسیۆنەكە بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەكان بەرێوەدەچێت، بە بەشداری فەرماندەكانی ئۆپەراسیۆنەكانی ئەنبار و جەزیرە و ڕۆژئاوای نەینەوا هێزەكانی سنوور و حەشدی شەعبی، هەروەها بە پاڵپشتی فڕۆكەوانی سوپا و هێزی ئاسمانی، و هەموو دەزگا و فەرمانگە هەواڵگرییەكان.
    ئاماژەی بەوەشكرد: ئامانجی ئەم قۆناغە بەرزكردنەوەی كاری ئەمنییە لەناو كەرتی سنوورییەكان و بەدواداچوون بۆ توخمە تیرۆریستییەكانی داعش و پاككردنەوەی زەوییەكان و ڕێگریكردن لە قاچاخچێتی و دزەكردن لە سنوورە نێودەوڵەتییەكان.
    جەختیشیكردەوە: یەكە سەربازی و ئەمنییەكان بە هەموو جۆرەكانیانەوە بەردەوامن لە فشارەكان لەسەر توخمە تیرۆریستییە دۆڕاوەكان.