ئەعرەجی داوای هەوڵی هاوبەشی نێودەوڵەتی دەكات بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاری مانەوەی كەمپی هۆل

ئەمنی
  • 21-06-2023, 18:02
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی، ئەمڕۆ چوارشەممە، داوای هەوڵی هاوبەشی نێودەوڵەتی بۆ ڕوبەڕوبوونەوەی ئاڵنگاری مانەوەی كەمپی هۆلی سوریا لە دۆخی ئێستای كرد.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: ئەمرۆ ئەعرەجی چاویكەوت بە جێگری ڕێكخەری نوسینگەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر/ سەرۆكی شاندی ئەمریكا لە سێیەمین كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ئیان موس كە لە نیویۆرك بەڕێوەچوو.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لە میانی دیدارەكەدا پێشهاتەكانی گۆڕەپانی سیاسی و ئەمنی لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی و بەردەوامی هاوبەشی و هاوكاری لە بواری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا تاوتوێكرا.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، ئەعرەجی، تەئكیدی لە دیدگا و ڕێبازی پتەوی عێراق بۆ پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە و جیهان، بە پتەوكردنی هاوبەشی لەگەڵ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان كردەوە.
    هەروەها ئاماژەیكرد، بە گرنگی یەكخستنی هەوڵەكانی هەمووان بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەكان، بەتایبەتی تەحەدای هێشتنەوەی كەمپی هۆلی سوریا لە دۆخی ئێستای خۆیدا، كە لە ئەنجامدا مەترسی لەسەر هەمووان دروست دەكات، داوای لە هاوبەش و دۆستەكانی وڵاتان كرد بۆ پشتیوانی زیاتر سەبارەت بەم دۆسیەیە.