بەغداد - INA
یاریدەدەرێتی هەواڵگری و زانیاری لە حەشدی شەعبی، ئەمڕۆ چوارشەممە، هەڵوەشاندنەوەی تۆڕێكی ڕاگەیاند كە بیرۆكەی لادان لە بەغدا برەوپێدەدا و بڵاویدەكردەوە.
دەستەی حەشدی شەعبی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی بەرێوەبەرایەتی بەغدا سەر بە بەرێوەبەرایەتی گشتی زانیاری توانیان 3 ئەندام لە شاری كازمیەی پیرۆز لە باكووری بەغدای پایتەخت دەستگیر بكەن كە خەریكی پەرەپێدان و بڵاوكردنەوەی بیرۆكەی لادان بوون، ئاماژەی بەوەشدا: ئۆپراسیۆنی دەستگیركردنەكە لەسەر بنەمای زانیاری هەواڵگری دروست و بەدواداچوونی شوێنكەوتوانی بیرۆكەی لادان و توندڕەوی و دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی دادوەر بووە.
ئاشكراشیكرد: دەستگیركراوان پێكهاتبوون لە (ع.ز.م)، (م.خ.ا) و (خ.ف.خ)، هەموو ئەوانە بیرۆكەی توندرەویان بڵاودەكردەوە بە سود وەرگرتن لە زیارەتكارانی یادی شەهیدبوونی ئیمام جەواد (ع) و هەروەها دەستگیرا بەسەر بڵاوكراوەكانیاندا.
رونیشیكردەوە: رێوشوێنی پێویست بەرامبەریان گیراوەتەبەر بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەیان.
هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، كە یاریدەدەرێتی هەواڵگری و زانیاری حەشدی شەعبی داوا لە هاووڵاتیان دەكات لەسەر ئەندامانی رێكخروە تیرۆریستیە دۆراوەكان و باندە تاوانكارییەكان و بازرگانانی ماددەی هۆشبەر و ئەوانەی بیرۆكەی توندرەوی و لادان بڵاودەكەنەوە، لە ڕێگەی هێڵی گەرمی 481 پەیوەندی بكەن و زانیارییەكان بگەیەنن، ناسنامەی پەیوەندیكەر بە نهێنی دەمێنێتەوە.