بەغداد - INA
بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش، ئەمڕۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی تیرۆریستێكی داعش لە بەغداد ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیەكە كە سەر بە وەزارەتی بەرگریە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتی لەسەر بنەمای زانیاریی هەواڵگری دروست، لەلایەن مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بابل سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری، بە هاوكاری هۆبەی ماددەی هۆشبەر ئەنجامدراو یەكێك لە گەورەترین بازرگانانی ماددە هۆشبەرەكانیان دەستگیركرد كە (كیلۆیەك) كریستاڵ و (4000) حەبی ماددە هۆشبەرەكان كە لەناو ماڵەكەیدا شارابوەوە دەستی بەسەردا گیرا، دەستگیركردنەكە دوای بەدواداچوونی تۆمەتبارەكە لە ناوچەكە و دیاریكردنی شوێنەكەی لە گەرەكی نیدای سەر لە پارێزگای نەجەفی ئەشرەف ئەنجامدرا و بە تاوانی ئاشكرا دەستگیركرا كە دەست بەسەر كەلوپەلەكانیدا گیرا و تۆمەتبارەكە ڕەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كرا بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا.
ئاشكراشیكرد: مەفرەزەكانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی بەغدای سەر بەهەمان بەڕێوبەرایەتی توانیان ئەندامێكی چەتەكانی تیرۆریستی داعش لە قەزای ئەبوغرێب سەر بە پارێزگای بەغدا دەستگیربكەن، بەگوێرەی مادەی (4/1)ی تیرۆر، فەرمانی دادوەری لەدژی دەرچووە، هەروەها ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەری كرا بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.
هەر لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، لە لایەكی ترەوە لەڕێی بۆسەیەكی ورد و تۆكمەوە مەفرەزەكانی بەڕێوەبەرایەتیەكە تۆمەتبارێكی بازرگانیكردنیان بە مرۆڤەوە لە گەرەكی كەرادەی بەغدا دەستگیركرد، كە چەندین كردەوەی بازرگانیكردن بە مرۆڤەوە ئەنجامداوە و بە قاچاخ بردونیەتیە دەرەوەی وڵات، ڕێكاری یاسایی پێویست بەرامبەر تۆمەتبار گیراتەبەرو ڕەوانەی لێكۆڵینەوەی تایبەتمەند كراوە.