هەولێر/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان. پێشوازی لە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاندووە،ئەمڕۆ چوارشەممە 6/21 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە جینین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە عێراق کرد.
تەوەرێکی سەرەکی کۆبوونەوەکە ، تایبەت بوو بە تاوتوێکردنی دۆخی هەرێمی کوردستان . لەمبارەیەوە هەردوولا هاوڕابوون لە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە زووترین کاتدا .
سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە کە نابێت چیتر ئەنجامدانی هەڵبژاردن دوا بخرێت و بکريتە قوربانی خواست و ئارەزووی هیچ هيز و لایەنێک بۆ دواخستنی ئەو پرۆسە دیموکراتییە.
لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها گفتوگۆ لەبارەی گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی دۆخی عێراق و دەستەبەرکردنی مافە دەستووری و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان کرا.