یاریدەدەری بەرپرسی باڵی کارگێڕی کەرتی جەزیرە لە داعش لە ئەنبار دەستگیركرا

ئەمنی
  • 21-06-2023, 16:22
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی دەستگیرکردنی یاریدەدەری بەناو بەرپرسی باڵی کارگێڕی کەرتی جەزیرە لە داعش لە ئەنبار ڕاگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی ، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە، ڕایگەیاندووە، "بە ئۆپەراسیۆنێکی چۆنایەتی و هەوڵی هەواڵگریی بەرز، و بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە دروستەکان، و لە ڕێگەی بەدواداچوونی بەردەوامی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە بەشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، و بە هاوکاری هەواڵگری و هێزێک لە لیوای ٢٧، بۆسەیەکی ورد لە قەزای رومانە دانرا ، کە لە ئەنجامدا یەکێک لەو تیرۆریستانە دەستگیرکرا کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەرییەوە داواکراوە بەپێی بڕگەکانی ٤ تیرۆر.
    و ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەو تیرۆریستە وەک یاریدەدەری بەناو بەرپرسی باڵی کارگێڕی و خزمەتگوزارییەکانی کەرتی جەزیرە، کە نازناوی (ئەبو غەیس)ی لێنراوە، لەگەڵ چەتە تیرۆریستەکانی داعش کاردەکات"، ئاماژەی بەوەشکرد کە "ئەو بەپێی پێویست ڕادەستی لایەنی داواکار کرا.