بەغدا - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، قاسم ئەعەرەجی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی دووپاتیكردەوە كە حكومەتی عێراق بەرەو پێشەوە دەڕوات لەگەڵ ڕێكارەكانی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانی خۆیان، بەپێی پلانە كێشراوەكان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی، لە ڕوونكردنەوەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا ڕایگەیاندووە، "ئەمڕۆ قاسم ئەعەرەجی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی لە نیویۆرك، لە گەڵ ویكی فەنك بەڕێوەبەری گشتی ڕێكخەری نیشتمانی بۆ ئاسایش وبەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بۆ شانشینی هۆڵەندا كۆبووەوە."
لە میانی دیدارەكەدا ئەعەرەجی دووپاتی كردەوە، "دووپاتكردنەوەی عێراق لەسەر داواكاری كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بۆ هاندانی وڵاتان بۆ كشانەوەی هاووڵاتییەكانیان لە ئۆردوگای هۆڵی سوریا، ئاماژەی بەوەدا كە عێراق لە بەرامبەر تیرۆردا وەستا و گەلەكەی بەردەوام شەڕیان كرد بەناوی هەمووانەوە، و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت ڕۆڵی خۆی لە پشتیوانیكردنی عێراقدا بگێڕێت زیاتر لە بواری بەدواداچوونی تیرۆریستان، و هاوكاریكردن لە بەرنامەكانی چاكسازی بۆ ئاوارەكان، بۆ ئەوەی دووبارە تێكەڵیان بكرێتەوە لەگەڵ كۆمەڵگادا".
ئەعەرەجی جەختی لەوەش كردەوە، "حكوومەتی عێراق بەپێی پلانی كێشراو ڕێكارەكانی گەڕانەوەی ئاوارەكان بۆ ناوچەكانیان دەچێتە پێشەوە، جگە لەوەی هێزە عێراقیەكان بەردەوامن لە بەدواداچوون بۆ تیرۆریستان، بۆ بەدەستهێنانی بەرزترین ئاستی ئاسایش و سەقامگیری لە هەموو شارەكانی عێراق.