دوای بەدەستهێنانی نازناوی ڕۆژئاوای ئاسیا.. شنێشل پابەندبوونی خۆی بەستافی ڕاهێنەرایەتی پشتڕاست دەكاتەوە

وەرزش
  • 21-06-2023, 14:09
  • +A -A

    بەغدا - INA - حسێن عەممار
    ڕازی شنێشل ڕاهێنەری تیپی ئۆڵۆمپی نیشتمانی دڵخۆشی خۆی دەربڕی دوای ئاستی بەرزەی كە یاریزانانی لە یاری كۆتایی ڕۆژئاوای ئاسیا ئەنجامیان دا و دوای ئەوەی كە تاجی جامەكیان لەسەر حیسابی هەڵبژاردەی ئێران لەسەر ناو ، هاوكات پابەندبوونی خۆی بە یاریدەدەری ستافی تەكنیكی بۆ ستافەكەی لە ماوەی پاڵەوانێتییەكە راگەیاند.
    شنایشێل بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، "بەڕێوەبردنی پاڵەوانێتییەكە لە یاریگاكانمان و لەنێو هاندەرانمان بەرپرسیارێتییەكی گەورەیە كە تیایدا یاریزانان توانیان بەسەر هەموو ئاستەنگییەكاندا زاڵبن و بە كۆڵنەدان و ئیرادە نازناوەكە بەدەستبهێنن".
    شنایشێل ئاماژەی بەوەشكرد، قۆناغی ئامادەكاریی داهاتوو لەدوای كۆتایی هاتنی خولی نایابی عێراقی دەستپێدەكات بەهۆی پەیوەندی یاریزانان لەگەڵ یانەكانیاندا، ئاماژەی بەوەشكرد، "ئەو بەرنامەی مەشق و ڕاهێنانەی كە پێشتر پەرەی پێدراوە، ئەنجامدانی كەمپی دەرەكی و ناوخۆیی لەخۆدەگرێت جگە لە یارییە دۆستانەكان ، چونكە بەردەوام دەبێت تا دەستپێكردنی پاڵاوتنە سەرەتاییەكان كە بڕیارە لە مانگی ئەیلولی داهاتوو بەڕێوەبچێت".
    شنایشێل لە درێژەی قسەكانیدا وتی: ستافی یاریدەدەری ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی ئۆڵۆمپی بە خۆبەخشییەوە ئەركی خۆی بەجێگەیاندووە، جەختی لەسەر پابەندبوونی خۆی بە ستافی یاریدەدەرەوە كردووەتەوە و هیچ نیازێك نییە هیچ كامیان بێبەری بكات، بە پێچەوانەوە ئەگەری زیادكردنی ڕاهێنەری نوێ هەیە و زیادكردنی ژمارەی ستافی تەكنیكی”.
    لە كۆتایی قسەكانیدا شنایشێل سوپاسی جەماوەر و میدیا عێراقییەكانی كرد كە لەم دەستكەوتە گرنگەدا پاڵپشتی هەڵبژاردەی نیشتمانیان كرد.