وەزیری ناوخۆ رایگەیاند كە دۆسێی ئەمنی شەش پارێزگە وەرگیراون

ئەمنی
  • 21-06-2023, 12:55
  • +A -A

    ئەنبار - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، وەرگرتنی دۆسێی ئەمنی لە 6 پارێزگا ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فەللوجە پێكهێنراوە.
    شەمەری، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا كە لە پارێزگای ئەنبار بەڕێوەچوو، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی ئامادەی بوو: "ئەمڕۆ سەردانی پارێزگای ئەنبارمان كرد بۆ بینینی واقیعی ئەمنی پارێزگاكە، و بۆ بەدواداچوون بۆ پێكهێنانی هەندێك بەڕێوەبەرایەتی و بە فەرمانی سەرۆكوەزیران محەمەد شیاع سودانی”.
    ئاماژەی بەوەشكرد، "بینای فەرماندەیی پۆلیسی ئەنبار كرایەوە، كە لە ماوەیەكی پێوانەییدا تەواو بوو، و ڕۆڵی دەبێت لە بەرزكردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری لە ڕێگەی بوونی بارەگایەكی یەكگرتوو كە هەموو پێداویستیەكانی فەرماندەیی و كۆنترۆڵ لەخۆدەگرێت"، ئاماژەی بەوەشكرد "لە چوارچێوەی ئامادەكارییەكانی پارێزگادایە بۆ گواستنەوەی بەرپرسیارێتی ئەمنی بۆ ناوەندەكانی شار لە سوپاوە بۆ پۆلیس، هەفتەیەك لەمەوبەر بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی فەللوجەمان پێكهێنا، كە بەڕێوەبەرایەتییەكی یەكگرتووە لەڕووی بەشەكانی یارمەتی، بەرەنگاربوونەوەی تاوان، پاراستن ئاسانكاری و جومگەكانی تری وەزارەت لە قەزای فەللوجە.
    وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بۆ ئەوەیش كرد كە: ناوەندەكانی شار لە فەللوجە و سەقڵاوییە و گەرمە لە ماوەی داهاتوودا لە ژێر بەرپرسیارێتی پۆلیسی خۆجێیدا دەبن.
     ئاماژەی بەوەدا كە "وەرگرتنی دۆسیەی ئەمنی لە پارێزگا ئازادكراوەكان بۆ ناوەندەكانی شارەكان دەبێت، جەختی لەوە كردەوە "سەقامگیری دۆخی ئەمنی پارێزگای ئەنبار، و كەمبوونەوەی بەرچاوی ئاستی تاوانە تاوانكارییەكان".
    ڕوونیشیكردەوە، "گواستنەوەی بەرپرسیارێتی ئەمنی پێویستی بە مەرج هەیە، لەوانەش ئامادەكردنی ژێرخانی ئابووری، بۆ ئەوەی پۆلیسی ناوخۆیی بتوانێت كۆنتڕۆڵ بكات"، ئاماژەی بە "وەرگرتنی بەرپرسیارێتی ئەمنی لە 6 پارێزگاردا".
    سەبارەت بە ڕێوشوێنە ئەمنییەكان لە ماوەی هەڵبژاردنی پارێزگاكاندا، شەمەری ڕایگەیاند: ڕۆژی 18ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ وەك وادەی هەڵبژاردنی پارێزگاكان دیاری كراوە، بۆیە لیژنەیەكی لاوەكی هەیە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن لە پارێزگای ئەنبار، كە وردەكارییەكانی دەستەبەركردنی پاراستن بۆ ناوەندەكانی هەڵبژاردن لە ئەستۆ دەگرێت”.