بەغدا -INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری تەندروستی، ساڵح حەسناوی، سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانکراوی کرد بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژە تەندروستییەکان لە بەغدا.
وەزارەتی تەندروستی، لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی نێردراوە تێیدا، ڕایگەیاندووە، "ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستی بە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی فراوانکراو لەگەڵ پارێزگار و ئەمانەی بەغدا سەبارەت بە تەواوکردنی پڕۆژە تەندروستییەکان لە بەغدای پایتەخت".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لە کۆبوونەوەکەدا شاندەکانی وەزارەتەکانی پلاندانان و کارەبا و دەستەی وردبینی باڵا ئامادەبوون".