وەزیری ناوخۆ بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی گەیشتە پارێزگای ئەنبار

ئەمنی
  • 21-06-2023, 10:53
  • +A -A

    بەغدا -INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، بە سەرۆکایەتی شاندێکی گەورەی ئەمنی گەیشتە پارێزگای ئەنبار.
    لە ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، تێیدا هاتووە، "وەزیری ناوخۆ، عەبدولئەمیر شەمەری، بە سەرۆکایەتی شاندێکی ئەمنی گەورە کە لە بریکارەكانی و چەند ئەفسەرێكی باڵا پێكهاتوون گەیشتە پارێزگای ئەنبار، لە میانی سەردانەکەیدا لەگەڵ پارێزگاری ئەنبار و حکومەتی ناوخۆیی کۆدەبێتەوە”.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "ئامانجی سەردانەکە پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی و بەدواداچوونە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت بۆ وەرگرتنی دۆسێە ئەمنییەکان لە پارێزگاکە لەلایەن پۆلیسی ئەنبارەوە لە ناوەندەکانی شارەکان و بەدواداچوون بۆ سەرجەم لایەنەکانی وەزارەتی ناوخۆ لە سنووری پارێزگای ئەنبار".