وەزیری دەرەوە : دیبلۆماسیەتی نمرەیی ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکاندا

سیاسی
  • 21-06-2023, 10:50
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    جێگری سەرۆک وەزیران وەزیری دەرەوە فوئادحسین جەختی کردەوەلەوەی کە دیپلۆماسیەتی نمرەیی ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە بەڕێوەبردنی قەیرانەکان.
    حسین لە وتەیەکیدا کەلە کۆڕبەندی دیبلۆماسیەتی نمرەیی عێڕاقیدا پێشکەشیکرد ولەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی دیپلۆماسیەتی نمرەیی ڕۆڵێکی گرنگی بینی لە بواری بەڕێوەبردنی قەیرانەکاندا بەتایبەتی لە سەرهەڵدانی کۆڕۆنا، لەوکاتەدا حکومەت ودەزگاکان پەنایان بردەبەر سەکۆنمرەییەکان بۆ دروستکردنی وابەستەگی وپەیوەندیکردن.
    وتیشی دیبلۆماسیەتی نمرەیی پەیوەندیەکی پتەوی بە کاری ڕۆژانەوە پەیداکردووە بەتایبەتی لەگەڵ ئەو پێشڤەچوونە تەکنەلۆژیەی کەلەئارادایە بووەهۆکارێک بۆ پەڕەسەندنی کاری دیبلۆماسی و بونیادنانی پەیوەندی نێودەوڵەتی و هاوکاری کاراو گۆڕینەوەی
    هزروبیرو زانیاری وڕاییکردنی کارەکان بەشێوەیەکی هاوتەریب وهاوکات.