كەركوك – ا ه ع دكتۆر حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیران و فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان، ئەمرۆ شەممە، سەردانی خێزانی ئەو شەهیدانە دەكات كە نوێنەرایەتی پێكهاتەكانی كەركوك دەكەن، ئەوانەی گیانی خۆیان لە پێناو ئازادكردنی مرۆڤایەتی و زەوی بەخت كرد و بەو گیانفیداییەیان تەواوی عێراق ئازادكرا. نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند:" عەبادی سەردانی خێزانی شەهید عەقید فازڵ سەعید سەبعاوی (لەنەتەوەی عەرەب) و كوڕە شەهیدەكەی زیاد فازڵ سەعیدی كرد كە لە حەویجە شەهیدكران". هەر لەمیانی سەردانەكەی بۆ پارێزگای كەركوك "عەبادی سەردانی خێزانی شەهید سەدام عەبدولخالق ساڵحی ( لەنەتەوەی توركمان)ی كرد كە لە مەكتەب خالید شەهیدكرا". "سەرۆك وەزیران سەردانی خێزانی شەهید ملازمی یەكەم محەمەد رەحمان محەمەد (لەنەتەوەی كورد)ی كرد كە لە مەكتەب خالید شەهیدكرا". سەرۆك وەزیران تەئكیدیشیكردەوە "شەهیدان مایەی شانازی عێراقن و بە گیانفیداییان سەركەوتن بەدیهات و ناوچەكان رزگاركران و عێراق بەیەكگرتویی مایەوە".