عێڕاق وسوریا کاراکردنی لێکگەیشتنەیاساییەکانی نێوانیان تاووتوێدەکەن

سیاسی
  • 20-06-2023, 19:24
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    وەزیری داد خالدشوانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لەگەڵ باڵیۆزی سوریا لەعێڕاق ستام دندح باسیان لەکاراکردنەوەی لێکگەیشتنەکانی نێوانیان کرد.
    وەزارەتی داد لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کە وەزیری داد ئەمڕۆ پێشوازیکرد لەباڵیۆزی سوری لەعێڕاق ستام دندح وشاندی یاوەری ، لەدیدارێکدا باس لە پتەوکردنی پەیوەندیەکان و کاراکردنی ڕێککەوتنە یاساییەکان کرا لەنێوان هەردوو وەزارەتی داد لەهەردوو وڵاتدا.
    شوانی جەختی لەوەکردەوەکە پەیوەندیەکانی هەردوولا قوڵایی مێژووییان هەیەوپێویستە زیاترپتەوبکرێن بۆ بەرژەوەندی هەردوولا، و بانگهێشتێکی فەڕمی ئاڕاستەی وەزیری دادی سوریش کرد بۆ سەردانی عێڕاق.
    لەلایەن خۆشیەوە باڵیۆزی سوریا پاڵپشتکردنی عێڕاقی بەرزنرخاند لە سەرجەم بوارەکاندا وئامادەیی خۆیشی نیشاندا بۆ هاوکاری یاسایی و ئاڵوگۆڕی شارەزایی لەنێوان وەزارەتی دادی هەردوو لا.