سید سەدڕ داوادەکات ژیاننامەی باوکی بخرێتە پڕۆگرامی خوێندنەوە

سیاسی
  • 20-06-2023, 19:02
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ڕەوتی سەدڕ موقتەدا سەدڕ ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە داوای کرد کە ناو و ژیاننامەی باوکی شەهید سیدمحەمد محەمد سادق سەدڕبخرێتە پڕۆگرامەکانی خوێندنەوە، جەختیشی لەوەکردەوەکە گەر باوکی نەبووایە ئەوا تایفەگەری و لادان بڵاودەبووەوە.
    دەقی تویتەکە:: 
    من ئێستا لە پێگەی ڕەخنە وەیاخود تانەلێداندا نیم ،بەڵکو خوازیارم کە هەندێک ڕاستەقینەی بەئێش وئازار بدرکێنم دەربارەی ئەوکەسایەتیە قوربانیدەرە باڵایە : مەبەستم باوکمە نهێنیەکەی قەداسەتئاوەربێت.
    خەریکە زۆربەی ئەو دەنگانەی کە بەرگری لەباوکم دەکەن نامێنن ، هەرچەندە ئەوبەخۆی وتویەتی : کە یادکردنەوەم سوودێکی هەیە، کە پاش مردنیشی دەگرێتەوە.
    بەڵێ : من واگومانم دەبرد کە ئەوەی کە باوکم کردبووی لەپێناو ئێمەدا لەکاتێکدا کە دەنگەکان کەم بوون و پەرستشەکان ڕوو لەکەمی بوون ومەترسیەکان بڵاوببوونەوە، هەموو دەبنە دەروازەیەک بۆ ئەوەی یادی بکرێت و بەرنامەکەی جێبەجێبکرێت.
    لەگەڵ ئەوەشدا من کەمتەرخەمیەک دەبینم لەم بوارەدا بەتایبەتی لەلایەن ئەوانەی کەخۆیان بە قوتابی ئەو دادەنێن و لەدەست وپێوەندی ئەودابوونە.
    ئێستاش هەریەکەو ئاگر پەلکێش دەکاتە بازنەکەی خۆی و بانگەشەبۆخۆی دەکات و مامۆستاکەی خۆی و مەرجەعەکەی خۆی یادناکاتەوە.
    من لێرەدا دەڵێم کە ئەم شتە تەنها بەمن سپێردراوە، نەخێر بەڵکو یادکردنەوەی ئاکاروڕەفتارەکانی گشتیەو تایبەت نیە بەکەسێک ، ئەوەی تایبەتە بەمن چاپکردنی نووسینەکانیەتی.
    یەکێکی دیکە لە کەمتەرخەمیەکان بۆئەوەدەگەڕێتەوە کە نەوەیەک دروست بووەکە شایانی دواکەوتنی ئەوی نیە ئەمەش بەپاساو دانانرێت، هەرچەندە پەیڕەوکردنی ئەوزاتە جیاوازی لەگەڵ باسکردنیدا هەیە.
    من مەبەستم ئەوەنیە کە ئەو پێویستی بە یادکرنەوەی ئێمەهەبێت چونکە خودا سەریدەکەوێنێت، ئەم وتەیەشم لەبەر تانەلێدانی کەس نیە بەڵام ڕاستەقینەیەک 
    کەلەوانەیە پەردەکانی خۆبەزلزانین دایانپۆشێت پێویستەتێبینیبکرێن.
    بەرزبوونەوەی پلەکانی ڕۆح واناخوازێت کە یادی نەکرێتەوەنهێنیەکانی پارێزراوبێت، وەیان نەخوازەڵا پلەی زانستی ببێتەهۆکارێک بۆ دوورکەوتەوەلێی بەتایبەتی لەوانەی کەخۆیان بە نزیکەکانی دەزانی لەماوەی ژیانیدا ، قسەشم لەگەڵ ئاوانە نیە کە لەبەردونیا خۆیان لێنزیک دەکردەوە پاش ئەوەی کە نامەکانی هەندێکیانم بینی ، کە گوزارشت لە نەبوونی دڵسۆزی وبێمتمانەیی دەکەن، قسەکانی خۆشم ئاڕاستەی ئەوانەناکەم کە لایانداوەلە بەرنامەی دەروونی وڕۆحی باوکمان ( خودا نهێنیەکانی بپارێزێت) .
    لێرەوەبانگهێشتی قوتابیان و هەوادارانی دڵسۆزی دەکەم کە بگەڕێنەوەو یادی بکەنەوەو بەشێوەیەکی ڕاستەقینە.
    منیش ئامادەم تەماشای نووسینەکانیان و توێژینەوەکانیان بکەم ولەڕووی مێژووییشەوە پیاچونەوەیان بۆ بکەم .
    ئەوەی کە خۆشەویستێکی ڕاستەقینەیە با لە ناوهێنانی لە خوێندن و توێژینەوەکان و گووتارەکانیدا سڵ نەکاتەوە چ لە مزگەوتەکان و لە سەر میمبەرەکان بەتایبەتی پاش ساڵانێک لە نەمان ولەناوچوونی بەعس و ڕژێمی دیکتاتۆری دوژمنکار.
    چونکە لەوتنی هەق هیچ نکولیەک نیە چ لەناوحەوزەو چ لەدەرەوەیدا، بەتایبەتی ئێستادەنگی ناساز لەوانەی قینیان لێیە بەرزبووەتەوە، ئەم بانگەشەیەی من تەنانەت ئەکادیمی و پسپۆڕان و قوتابیانی زانکۆش دەگرێتەوە کە لە توێژینەوەکانیاندا ناوی بەرن و هەروەها گووتاربێژان و ڕەوزەخوێنان و مامۆستایانی زانکۆ وکۆلیژەکانیش دەگرێتەوە، کەسایەتیەکەی ئەو کەسایەتیەکی قەدەغە یان سیاسی وەیان حزبی نیە کەلەگەڵ هەڵەکانیشیان پەسەندبکرێن.
    داواکارم کە ناوی ئەو بەکوورتیش بێت بخرێتە پڕۆگرامەکانی خوێندنەوە، زانستەکانیشی بخرێتە پڕۆگرامی زانکۆکانی عێڕاقەوە وەک مەڕجەعێکی شەهید و موجاهید وەک وەفاداریەک بۆی.
    گەرئەونەبووایە زۆربەی عێڕاق دەبوونە بەعسی وەیان بەتاڵ دەبوون لەهەموو میانەڕەویەکی ئایینزایی و تایەفەگەری و هزروبیری لادەریش دژ بە ئاسمان وزەوی بڵاودەبووە.
    ئەم وتەیەم دەڵێم ولەخودا داواکارم کە لەکەمتەرخەمیەکانم خۆش بێت و کاری من لە بەرزکردنەوەی یادی ئەوزاتە (نهێنیەکەی پارێزراوبێت) پەسەندبکات، من خۆم ئامادەکردووەکە تاکو مردن لەخزمەتی ئەودابم ، خوداش شایەدی ئەم هەڵوێستەمە.

    موقتەدا کوڕی سید محمد سەدڕ