بەغداد/ INA
جێگری سەرۆک وەزیران وەزیری دەرەوە فوئاد حسین ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە عێڕاق بووەتە بەشێکی سەرەکی لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی جێگری سەرۆک وەزیران وەزیری دەرەوە فوئادحسین پێشوازیکرد لە سەرۆکی ئەنجومەنی ستڕاتیژی پەیوەندیە دەرەکیەکانی ئێران کمال ەخرازی وشاندی یاوەری .
وتیشی کە هەردوولا باسیان لە پێشهات و بارودۆخی سیاسی و ئەمنی وکۆششەکانی کەمکردنەوەی کێشەوگرفتەکانی ناوچەکە کرد .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەکرد کە فوئادحسین وتی عێڕاق ئەمڕۆ بووەتە بەشێکی سەرەکی لە چارەسەری کێشەکان هەرێمی وناوچەییەکان ، ڕوونیشی کردەوەکە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و کەنداو پەیوەندی باشمان هەیە وبەردەوامیش دەبین لەپتەوکردنی ئەوپەیوەندیانە.
لەلایەن خۆشەوە خرازی جەختی لەوەکردەوەکەکەعێڕاق وڵاتێکی گرنگی دراوسێکانی ئێرانە ، وپەیوەندی فرەجۆرمان لەگەڵیداهەیە بەهەموو ڕەهەندە ژیاری و مێژووییەکانیەوە ، وتیشی ئێمە خۆشحاڵین بەم سەقامگیریە سیاسیەی کەئێستا لەعێڕاقداهەیە .