سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی لەگەڵ وەزارەتی ڕاگەیاندنی کوەیتی تاووتوێی واژۆکردنی یاداشتنامەیەکی هاوکاری دووقۆڵی دەکات

ناوخۆ
  • 20-06-2023, 17:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندنی عێڕاقی کەسەرۆکی لێژنەی هەمیشەیی ڕاگەیاندنی عەرەبیە لەگەڵ بریکاری وەزیری ڕاگەیاندنی کوێتی ناسڕمحیسن باسیان لە شێوازەکانی هاوکاریکردن کرد لەنێوان تۆڕی ڕاگەیاندن و وەزارەتی ڕاگەیاندنی کوێتی.
    پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند: دکتۆر نبیل جاسم چاوی کەوت بە محێسن لە پەراوێزی خولی 53 ی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاگەیاندنی عەرەب، کەلە پایتەختی وڵاتی مەغریب بەڕێوەدەچێت.
    لەمیانەی دیدارێکدا سەرۆکی تۆڕی ڕاگەیاندن تیشکی خستە سەر ئەو پەڕەسەندنەی کەلە گووتاری ڕاگەیاندنی عێڕاقیدا ڕوویداوە و جەختیشی کردەوەسەر ئەوەی کە حکومەتی عێڕاقی مکووڕەلەسەر پتەوکردنی پەیوەندیەکان لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیدا بەتایبەتی لەگەڵ وڵاتی کوەیت.
    لەلایەن خۆشیەوە بریکاری وەزارەتی ڕاگەیاندنی کوێتی وتی کەعێڕاق دۆست ودراوسێ و برادەرەو ئێمەش مکووڕین لەسەر هاریکاریکردن لەبواری ڕاگەیاندندا بەشێوەیەکی گشتگیر.
    وتیشی ئاڵوگۆڕی هەواڵ وزانیاری لەپڕۆگرامەکان و لە بواری ئەرشیف وکارە درامیەکاندا ئامادەگیان دەبێت لەهاوکاریەکانماندا.