سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن پێشنیازی دامەزراندنی سەکۆیەکی عەرەبی هاوبەش دەکات بۆ ئاژانسەکانی هەواڵ

ناوخۆ
  • 20-06-2023, 17:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی دەستەی ڕاگەیاندن وپەیوەندیەکان علی موئەییەد ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆبوونەوەی خولی 17 یەمی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاەیاندنی عەرەبی پێشنیازیکرد کە سەکۆیەکی عەرەبی هاوبەش دابمەزرێنرێت بۆ ئاژانسەکانی هەواڵی فەڕمی.
    بەیاننامەی دەستەکە کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کۆپیەکی لێوەرگرت وتی موئەییەد سەرۆکایەتی شاندی عێڕاقی کرد لە کۆبوونەوەکاندا کەلە شانشینی مەغریب بەڕێوەدەچێت بەسەرۆکایەتی دکتۆر مجاهد ابوهێل وبەئامادەبوونی سەرۆکی لێژنەی هەمیشەیی ڕاگەیاندنی عەرەبی دکتۆر نبیل جاسم و ئەمینداری گشتی یاریدەدەراحمد خەتابی.
    لەکۆبوونەوەکاندا گفتوگۆکرا دەربارەی کێشەی فلەستین و نەهێشتنی تیرۆر لەڕووی ڕاگەیاندن و دامەزراندنی پەیمانگەی عەرەبی بۆڕۆژنامەوانی ئاشتی وچەندین بابەتی ڕۆژنامەڤانی دیکە.
    هەروەها موئەییەد چەند پێشنیازێکی پێشکەش کرد لەوانە دانانی چەند دەروازەیەکی ئەلکتڕۆنی بۆهەروڵاتێک لەو سەکۆ عەرەبیەی ڕاگەیاندن کە قەولە وڵاتی مەغریب دایبمەزرێنێت.
    هەروەها پێشنیازیشی کرد کە عێڕاق سەکۆیەکی عەرەبی هاوبەش دابنێت بۆ ئاژانسەکانی هەواڵ کەتایبەت بێت بە گۆڕینەوەی زانیاریەکان وهەواڵ بەمەبەستی باشکردنی وێنای عەرەب لە وڵاتانی دەرەوە.