بەغداد / INA
وەزیری کۆچ وکۆچبەران ئیڤان فائق جابڕو ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە واز لە بەرپرسیارێتی خۆمان ناهێنین بەرامبەر عێڕاقیەکان دەرەوە.
هەروەها جابرو لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی ئاوارەکان وتی پێویستە حکومەتەکان ئاوڕ لە ئێش وئازاری ملیۆنان کەس بدەنەوە کە بەهۆی بارودۆخی نالەبارەوە کۆچیان کردوە.
وتیشی کە ئێمەوەک عێڕاقی هیوامان وایە کە عێڕاقیەکان کۆچ نەکەن و لەهەمان کاتیشدا واز لە بەرپرسیارێتی خۆمان ناهێنین بەرامبەر عێڕاقیەکانی دەرەوەی وڵات.