بەغداد/ INA محەمد تاڵبی
وتەبێژی فەرمی حکومەت باسم عەوادی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە لێژنەیەکی حکومی سەرقاڵی خوێندنەوەیە بۆ چەند بڕگەیەكی بودجەی گشتی ،بۆبڕیاردان لەسەری.
عەوادی بە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە سەرۆک وەزیران دەستخۆشیکرد لە پەسەندكردنی بودجە، ولێژنەیەکیش دەسبەکاربووە بۆ پیاچوونەوەبە چەند بڕگەیەك کە حکومەت هەڵوێستی دیکەی بەرامبەریان هەیە.
وتیشی بودجەی گشتی فەلسەفەی بوونی خۆی پاراستووە وەک حکومەت کە هیوای دەخواست، جگەلەوەش بودجەکە بواردەدات بەوەزارەتەکان لەڕووی یاسایی و داراییەوەبۆکارکردن.
ئاماژەشی بەوەکرد کە چەند خاڵێک هەن کە لەبەرایی کاری حکومیدایەو سەرۆک وەزیران جەختی کردووەتەوەسەریان وەکو خزمەتگوزاریەکان و چاکسازی ئابووری ونەهێشتنی هەژاری ، پڕۆژەکانیش زیاتر لەبازنەی نیشتەجێکردن و ڕێگاوبان دەخولێنەوە، وەبەرهێنانیش لە ڕێگای گەشەپێداندا چڕدەبێتەوە کە عێڕاق دەکاتە ڕێگایەکی ستڕاتیژی و هەزارەها دەرفەتی کاربۆ هاووڵاتیان دابین دەکات، هەروەها پڕۆژەی نبراس کە پڕۆژەیەکی فرەمەزنە کە یەک ملیۆن تۆن لە پتڕۆکیمیاویەکان دابین دەکات.
ڕوونیشی کردەوەکە شەش مانگی پێشوو هاووڵاتیان هەستیان کردووە بەوەی حکومەت مکووڕەلەسەر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان لەپارێزگای بەغداد.