هەولێر/ INA
ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مسرور بارزانی، لە گەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەییب ئهردۆغان و بەرپرسانی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ سێشەممە مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە سەردانێک گەیشتە ئەنکەرەی پایتەختی تورکیا و لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کۆدەبێتەوە.
سەرۆکی حکومەت هەروەها لەگەڵ وەزیری دەرەوە و بەرپرسانی باڵای دیکەی حکومەتی نوێی تورکیا کۆدەبێتەوە و لە کۆبوونەوەکاندا، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و تورکیا و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە دەکرێت.