ئەبوهێل داوا لە ڕاگەیاندنی عەرەبی دەکات کە وێنەیەکی ڕۆن بەعێڕاق بدەن

ناوخۆ
  • 20-06-2023, 14:49
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی نووسینگەی جێبەجێکاری ئەنجومەنی ویزاری ڕاگەیاندنی عەرەبی موجاهد ئەبوهێل ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە وڵاتانی عەرەبی بانگهێشتکرد بۆ وەلانانی ڕاگەیاندنی لاساییکار وپاڵپشتکردنی ڕاگەیاندنی نمرەیی ، جەختیشی کردەوەلەسەر بەخشینی وێنای گەشاوەی عێڕاق.
    هەروەها ئەبوهێل لە وتەیەکیدا لە خولی ئاسایی 17 ی نووسینگەی جێبەجێکاری وەزیرانی ڕاگەیاندنی عەرەب کەبەسەرۆکایەتی عێڕاق بەڕێوەدەچێت و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی شاری ڕیبات لەشانشینی عەرەبی ئەم کۆبوونەوانە لەخۆدەگرێت و ئێمەش لە بەغدای ئاشتیەوە هاتووین کەیادی 154 ساڵەی دامەزراندنی خۆی دەکاتەوە .
    ڕوونیشی کردەوەکە بەغداد ئێستا زەردەخەنەی خۆی بەسەر سەرجەم پایتەختەعەرەبیەکان دابەشدەکات ودڵی سپی خۆیی بۆ واڵادەکات و پێتان دەڵێت بەخێربێن بۆ شاری هەزارویەک شەوە، ئەویش پاش ئەوەی کە تۆزی شەڕوپشێوی لەخۆی تەکاند و داوادەکەین لەسەرجەم وەزارەتە عەرەبیەکان کە وێنەی بەغدادی گەشاوە دیسانەوە بخەنە ڕوو بەشێوەیەک شیاوی نەوەی ڕافیدەین بێت.
    ڕوونیشی کردەوەکە شارەکانی وەکو بەیروت و سەنعاو دیمەشق هەموو وێنایەکی خراپیان دراوەتێ ، لەحاڵێکدا ئەم شارانە ڕەسەنایەتی وکەلتووری خۆیان هەیە، ئێمە لەگەڵ یاریدەدەری ئەمینداری گشتی کاروباری ڕاگەیاندن ئەحمد ختابی لەگەڵ وەزیر زیاد مکاری ئامادەی ئاهەنگێک بووین لە شاری بەیروت.
    هەروەها وتی ساڵانێکە لەژێر چەتری وڵاتانی عەرەبی لەدواییدا کوێت کۆدەبینەوە کەچی تاهەنووکە نەگەیشتووینەتە ئاستی ڕاگەیاندنی نمرەیی کە سنووری شاشەکانمانی بەزاندووە و بەرەو هۆش و هزرمان هەنگاوی ناوە، تاکوئێستاش نەمانقۆستۆتەوەو بەکارمان نەهێناوە، پێداگری لەوەش کرد کە دوو خولە سەرۆکایەتی ئەم ئەم ئەنجومەنە وەزاریەی ڕاگەیاندن دەکەین و هیواخوازم کە ئەرکی خۆم بەجێگەیاندبێت و هاوکاریەکی تەواوی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنەکە دەکەم بۆ ئەوەی لەکارەکەی خۆیدا سەرکەوتووبێت.
    لەم هەڵوێستەدا چەند تێبینیەکم هەن کە خوازیارم بەهەند وەربگیرن: 
    1- جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکان
    2-ئامادەبوون و بەشداری کۆبوونەوەکان کەلەوڵاتاندا دەبەسترێن.
    3-وازهێنان لە ناوچەی کلاسیکی ڕاگەیاندن وگەیشتن بە کاروانی تەکنەلۆژیای نوێ.
    4- یەکسانی نێوان وڵاتان لەئەندامێتی ئەنجومەنەکە.