کەشناسی عێڕاق ...پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

ناوخۆ
  • 20-06-2023, 11:33
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کەشی وڵات سبەی ڕۆژی چوارشەممە ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور نزیک ڕۆژی پێشتر دەبێت ، لە باکووریش تۆزقاڵێک بەرزتردەبێتەوە.
    ڕۆژی پێنجشەممەش لەسەرانسەری وڵاتدا ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش توزێک لەڕۆژی پێشتر بەرزتر دەبێتەوە.
    ڕۆژی هەینیش ساف دەبێت لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکوور، لەباشووریش ساف دەبێت و پلەکانی گەرماش لە ناوەڕاست وباکوور بەرزتر دەبێتەوە.
    ڕۆژی شەممەش لەهەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باکوور ساف وهەوراوی دەبێت و لەباشووریش تەنها ساف دەبێت وپلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا هەندێک بەرزدەبێتەوە.