سید حكیم داوادەکات سەرجەم ئاوارەکان بۆ ناوچەکانی خۆیان بگەڕێنەوە

سیاسی
  • 20-06-2023, 10:44
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سیدعماڕحکیم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە داوایکرد کە دۆسیەی ئاوارەکان دابخرێت وبۆ زێدی خۆیان بگەڕێنەوە.
    سیدحکیم لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی لەڕۆژی نێودەوڵەتی پەنابەراندا داوادەکەین کە هاوسۆزیەک بۆ ملیۆنان ئاوارە لەجیهاندا دەرببڕین، کە دووچاری چەرمەسەری وکێشەهاتوون وهیوایان پێببەخشین.
    وتیشی کە باپێکەوە کاربکەین بۆ پاراستنی ژیانی ئاوارەکان و ڕەخساندنی دەرفەت بۆیان لەهەموو ڕوویەکەوە، هەروەهاپێویستە کاربکەین بۆ گێڕانەوەی ئاوارەکان بەخواستی خۆیان بۆ ناوچەکانیان ئەویش پاش نۆژەنکردنەوەی شوێنە داڕماوەکانیان ودابینکردنی ئەمن وئاسایش وخزمەتگوزاری بۆیان.