بەغدا - INA
ئەمڕۆ دووشەممە لیژنەی هاریكاریی هاوبەشی زانستی نێوان عێراق و ئێران یەكەم كۆبوونەوەی خۆی لە بەغدا ئەنجامدا، هاوكات نەعیم عەبودی وەزیری خوێندنی باڵا جەختی لە گرنگی چەسپاندنی كەشوهەوای هاوكاری زانستی و پەرەپێدانی بەرنامەی زانستی هاوبەش كردەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵالە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: لیژنەی هاوكاریی زانستی هاوبەشی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران یەكەم كۆبوونەوەی خۆی ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی ئاسۆی هاوكاری و هەماهەنگی نێوان زانكۆكانی هەردوو وڵات.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەندامانی لیژنەی هاوكاریی هاوبەشی زانستی گفتوگۆیان لەسەر ئەو بابەتانە كرد كە لە بەرنامەی كاردا دەرچووە كە لەلایەن دۆسیەی كاری هاوبەشەوە دەرچووە لە بوارەكانی توێژینەوەی زانستی و بەرنامەكانی هاوكاری لەو پسپۆڕییانەی كە دامەزراوە زانكۆییەكان لە هەردوولا بەدوایدا دەگەڕێن.
لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا عەبودی جەختی لە گرنگی چەسپاندنی كەشوهەوای هاوكاری زانستی و پەرەپێدانی بەرنامەی زانستی هاوبەش لەژێر ڕۆشنایی گۆڕاوەكانی زانین و دۆزینەوەكانی لە پسپۆڕییە جیاوازەكاندا كە خزمەت بە ژینگەی كاری ئەكادیمی دەكەن لە هەردوو وڵات.
وەزیری خوێندنی باڵا دووپاتی كردەوە : گرنگی تێپەڕاندنی ئەو تەحەددایانەی كە لەبەردەم خوێندكارانی عێراقی دەخوێنن لە زانكۆكانی ئێران، ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكانی پەیوەست بە ئیقامە و تەواوكردنی مەرجەكانی بڕوانامەی زانكۆ و دەرچوون.