پلاندانان دابەزینی ژمارەی پڕۆژەكانی دواكەوتوو تۆمار دەكات دوای ڕێنماییەكانی سەرۆكوەزیران

ناوخۆ
  • 19-06-2023, 20:43
  • +A -A

    بەغدا -  INA-  ئامنە سەلامی
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی پلاندانان دابەزینی ژمارەی پڕۆژە دواكەوتووەكانی عێراقی تۆماركرد بۆ كەمێك زیاتر لە هەزار پڕۆژە، دوای ئەوەی پێشتر لە 1500 پڕۆژە نزیك بووبووەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە ڕێنماییەكانی محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بەشدارییان كردووە ئەم دابەزینە.
    وتەبێژی وەزارەتەكە عەبدولزەهرا هنداوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : ژمارەی پڕۆژە دواكەوتووەكان (1452) پڕۆژە بووە و دابەزیوە بۆ (1063) پڕۆژە، دوای ئەو ڕێوشوێنانەی كە لە ژێرەوە گیراوەتەبەر و ئاڕاستەی سەرۆكی وەزیران  لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە و لیژنەی باڵای پێكهێنراو بە سەرۆكایەتیی وەزیر و ئەندامێتی سەرۆكی دەستەی دەستپاكی و سەرۆكی دەستەی وردبینی باڵا بە ئاماژەدان بەوەی كە (1063) پڕۆژە دابەشكراون لەلایەن (503) پڕۆژە لە چوارچێوەی بەرنامەی گەشەپێدانی هەرێمەكان و (501) پڕۆژە لە چوارچێوەی بەرنامەی وەبەرهێنانی وەزارەتەكان.
    هنداوی ئاماژەی بەوەشكرد : هەوڵ و ڕێكارەكان بەردەوامن بۆ چارەسەركردنی كێشەی سەرجەم پڕۆژە وەستاو و دواكەوتووەكان بە هەر هۆكارێك بێت و ئاماژەی بەوەشكرد : رێنمایی لە سەرۆك وەزیرانەوە هەیە، پێویستی جوڵە و دەستپێكردنەوەی كاركردن لەسەر پڕۆژە دواكەوتووەكانە بكرێت، چونكە لە گرنگی ئابووری و گەشەپێدان و خزمەتگوزارییەكانیان لەو هەلی كارانەی كە پێشكەشی دەكات.