تەندروستی: پلانێك هەیە بۆ دامەزراندنی كارگەی كوتان بە ستانداردی نێودەوڵەتی

ناوخۆ
  • 19-06-2023, 20:22
  • +A -A

    بەغدا - INA-  ویسام مەلا
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزارەتی تەندروستی بوونی پلانێكی بۆ دامەزراندنی كارگەی ڤاكسین بە ستانداردی نێودەوڵەتی دووپاتكردەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە حكومەت هەوڵدەدات 50%ی پێویستی ناوخۆیی بۆ دەرمان لەڕێگەی كارگەی ناوخۆییەوە دابین بكات.
    بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی گشتی ڕیاز حلفی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دروستكردنی دەرمان و كوتان پرسێكی ئاسان نییە، هەروەها كارگەی دەرمانی عێراقیش هەیە كە ڕووماڵی بەرهەمهێنانیان بۆ پێویستی ناوخۆیی گەیشتووەتە ( 15%).
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانجی حكومەت ئەوەیە كە بگاتە 50%ی داپۆشینی دەرمانە دروستكراوەكانی ناوخۆ.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دروستكردنی ڤاكسین لەنێویاندا ڤاكسینی كۆرۆنا لە ناوخۆدا، پرسێكی زۆر هەستیارە و پێویستە چارەسەر بكرێت و پێوویستی بەتوانای گەورە هەیە و بۆیە ژمارەی ئەو وڵاتانەی ڤاكسینەكەیان دروستكردووە زۆر كەمن و ئەزموون و توانایان هەیە.
    حلفی ووتیشی: پلانمان هەیە بۆ چالاككردنی پەیمانگای ڤاكسین و دامەزراندنی كارگەی ڤاكسین بە هاوكاری ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی، بەپێی ستانداردە نێودەوڵەتییەكان، چونكە دروستكردن و بەكارهێنانیان پێویستی بەو ستانداردانە هەیە.