ریبات - INA
لیژنەی هەمیشەیی میدیای عەرەبی بە سەرۆكایەتی دكتۆر نەبیل جاسم كە لە 20 و 21ی حوزەیرانی 2023 یەك لە دوای یەك بەڕێوەدەچێت.
پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند : كارنامەكە 17 بڕگەی لەخۆگرتبوو، كە نوێنەرایەتی هەوڵەكانی لیژنە لاوەكیەكان دەكرد، هەروەها بەدواداچوونی ئەمینداریەتی تەكنیكی ئەنجومەنی وەزیرانی ڕاگەیاندنی عەرەبی بۆ ئەو بڕیارانەی كە لە لایەن فەرمانگەی جێبەجێكاری ئەنجومەنی وەزیرانی زانیاری عەرەبی.
ناوبراو ووتیشی: لە بڕگە گرنگەكان جەختكردنەوە لەسەر گرنگی دۆزی فەلەستین و پێویستی پێشكەشكردنی پشتیوانیی میدیایی پێویست بۆی، ڕۆڵی میدیا لە ڕووبەڕووبوونەوەی دیاردەی تیرۆر، پلانی بزووتنەوەی میدیای عەرەبی لە دەرەوەی وڵات و ئەو دامەزراندنی ڕوانگەی میدیای عەرەبی لە شانشینی مەغریب، دامەزراندنی پەیمانگای عەرەبی بۆ ڕۆژنامەگەری ئاشتی و بەكارهێنانی تەكنەلۆژیای مۆدێرن وەك زیرەكی دەستكرد لە میدیای عەرەبیدا.
ئاماژەی بەوەشكردووە : باسكردنی درێژخایەن لەسەر بڕگەكان لەلایەن وڵاتانی ئەندام و ڕێكخراو و فیدراسیۆنەكانەوە و هاتنە پێشەوەی ڕاسپاردەی كۆتایی كە سبەی پێشكەشی كۆبوونەوەی فەرمانگەی جێبەجێكردن دەكرێت بۆ پەسەندكردن.