سەرۆكی وەزیران: حكومەت بەرەو تەواوكردنی پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان هەنگاو دەنێت

سیاسی
  • 19-06-2023, 18:35
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران دووپاتیكردەوە كە حكومەت بەرەو پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدان هەنگاو دەنێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران سەرپەرشتی كۆبوونەوەی لیژنەی تایبەت بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی كرد كە بە ئامادەبوونی وەزیری گواستنەوە و وەزیری ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانی و سەرۆكی دەستەی وەبەرهێنان و ژمارەیەك ڕاوێژكاری تایبەتمەند.
    وسەرۆك وەزیران جەختی لەوە كردووەتەوە بەپێی بەیاننامەكە : حكومەت بەرەو تەواوكردنی پڕۆژەی ڕێڕەوی گەشەپێدان هەنگاو دەنێت، چونكە داهاتی ئابووریی گەورە بۆ عێراق لەخۆدەگرێت، هەروەها ڕەخساندنی هەلی كار و گەشەپێدانی بەردەوام كە سودەكانی درێژدەبێتەوە بۆ سەرتاسەری عێراق و ناوچەكە بە شێوەیەك كە ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگە ئابوورییە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەكان بەرز دەكاتەوە.
    لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە میانی كۆبوونەوەكەدا باس لە ڕێگاكانی گەیشتن بە بەرژەوەندی باڵای عێراق كرا لە جێبەجێكردنی ئەم پڕۆژە ستراتیژییە گرنگە، بەشداریكردنی ئەو وڵاتانەی كە ئارەزووی بەشداریكردنیان هەیە، هەروەها دیراسەكردنی ئەو ئۆفەرانەی كە لەلایەن وڵاتان و كۆمپانیا گەورەكانەوە پێشكەشكراون.
    ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كۆبوونەوەكە پشتڕاستی كردەوە كە چوون بەرەو بەكارهێنانی شارەزایی كۆمپانیا نێودەوڵەتییە وریاكان لە لایەنەكانی پەیوەست بە بچووكترین وردەكارییەكانی پڕۆژەكە، بە مەبەستی دڵنیابوون لە تەواوبوونی بەپێی نوێترین پلان و تایبەتمەندی و بەرنامە نێودەوڵەتییەكان.