سەحاف: عێراق و بەلجیكا خولی سێیەمی ڕاوێژكاری سیاسی ئەنجام دەدەن

سیاسی
  • 19-06-2023, 17:49
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە عێراق و بەلجیكا سێیەمین خولی كۆبوونەوەی ڕاوێژكاری سیاسییان لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا ئەنجامدا و ڕێككەوتن لەسەر بەدواداچوون بۆ كاراكردنی ڕێككەوتنەكان و یاداشتەكانی لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات.
    وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئەحمەد سەحاف لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە: ئەمڕۆ دووشەممە سێیەمین خولی ڕاوێژكارییە سیاسییەكانی نێوان كۆماری عێراق و شانشینی عێراق بەڕێوەچوو لە برۆكسلی پایتەختی بەلجیكا، شاندی لایەنی عێراقی بە سەرۆكایەتی یاریدەدەری وەزیری دەرەوە بۆ پەیوەندییە دووقۆڵییەكان محەمەد بەحر علوم بوو و لە كاتێكدا شاندی بەلجیكا بە سەرۆكایەتی جیرۆن كۆرمان بوو، كۆبوونەوەكە لە لایەنی عێراقییەوە لەلایەن باڵیۆزی كۆماری عێراق لە برۆكسل و جێگری سەرۆكی نوێنەرایەتی و بەرپرسانی مەلەفی ناو نوێنەرایەتی و ناوەندی وەزارەت و لە لایەنی بەلجیكا بەرپرسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئامادەی بوو و وەزارەتی باكووری ئەفریقا و بەرپرسی دۆسیەی عێراق لە وەزارەتی دەرەوەی بەلجیكا .
    سەحاف ئاماژەی بەوەشكرد : لە میانەی كۆبوونەوەكەدا كۆمەڵێك بابەتی بەرژەوەندی هاوبەش تاوتوێ كران، هەروەها بیروڕا لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان كۆماری عێراق و شانشینی بەلجیكا ئاڵوگۆڕ كرا و لە میانی كۆبوونەوەكەدا پرسە دووقۆڵییەكانیش تاوتوێ كران و گرنگی بەهێزكردنی هاوكارییەكان لە بوارە جیاوازەكانی سیاسی و ئابووری و ئەمنیدا جەختی لەسەر كرایەوە، هەروەها ڕێككەوتن لەسەر بەدواداچوون و چالاككردنی ڕێككەوتن و یاداشتەكانی لێكتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات.