وەزیری ناوخۆ تیمێك بۆ زانینی بارودۆخی دیارنەمان و مردنی دەرهێنەر لوئەی فازیڵ پێكدێنێت

ئەمنی
  • 19-06-2023, 17:38
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئەمڕۆ دووشەممە وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمری ئاڕاستەی پێكهێنانی گروپێكی كاری كرد بۆ زانینی بارودۆخی دیارنەمان و گیانلەدەستدانی دەرهێنەر لوئەی فازیڵ.
    سەرۆكی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی لیوا سەعد مەعن لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاند: عەبدولئەمیر شمری وەزیری ناوخۆ ڕێنمایی بەرێوەبەرایەتی كۆنتڕۆڵی تاوانی بەغدای كرد بۆ پێكهێنانی تیمی كاركردن بۆ زانینی بارودۆخی دیارنەمان و مردنی دەرهێنەر لوئەی فازیڵ.