بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە ، کۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازی دەرمان و پێداویستی پزیشکی لە سامەڕا،کە یەکێک لە کۆمپانیاکانی سەر بە وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان ، بەرهەمەکانی خۆی بۆ مانگی حوزەیران ڕاگەیاند: کە تێچووەکەی زیاتر بووە لە دوو ملیار و (561) ملیۆن دیناری عێراقی.
" عەبدولرەحمان عەباس سەمرائی"بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو ستافەی کە لە بەشەکانی بەرهەمهێنان کاردەکەن دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی پرۆگرامی بەرهەمهێنان بۆ ئەم مانگەی ئێستا کە ئامادەکرابوو، بەپێی ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی عێراق و بازاڕی ناوخۆیی کراوە بۆ دابینکردنی دەرمانی جۆراوجۆر کە کۆمپانیاکەیان بەرهەمی دەهێنێت.
"سامەڕائی"ووتیشی : بەرنامەکە تیشکی خستۆتە سەر بەرهەمهێنانی بڕێکی زۆر حەب،کە بڕی زیاتر لە (4) ملیۆن و (870) هەزار شریت حەب لە نێوان وەزارەتی تەندروستی و دەزگای بەبازاڕکردنی دەرمانی تایبەتمەند دابەشکراوە، جگە لە بەرهەمهێنانی یەک ملیۆن و 342 حەب و هەزار شروب لە دەرمانی جۆراوجۆر.
لە درێژەی قسەکانیدا ووتیشی: بەشی دژە زیدەکییەکان (بەکتریاکان) دەستیکردووە بە بەرهەمهێنانی چارەسەری تایبەت بە منداڵان، کە بڕیارە بەپێی بەرنامەی بەرهەمهێنانمان زیاتر لە 80 هەزار شروب بەرهەمبهێنرێت، جگە لە بەرهەمهێنانی شریتی کەپسول، کە دەگاتە 120 هەزار شریت، هەروەها 32 هەزار (پاودەر).
جەختیشی کردەوە: بەشی مەڵهەم ئامادەیە بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر لە یەک ملیۆن و 200 هەزار لەجۆری جیاواز بۆ وەزارەتی تەندروستی، دوای ئەوەی سەرجەم کەرەستەی خاو و پێداویستی بەرهەمهێنانی بۆ دابینکراوە.