دەستەی دەستپاکی بەڕێوەبەری دەستەی گشتی باج و بەڕێوەبەرێکی بانکی حکومی لە میسان ڕاپێچی دادگا دەکات

ناوخۆ
  • 19-06-2023, 16:11
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، فەرمانگەی لێکۆڵینەوە لە دەستەی دەستپاکی جێبەجێکردنی چەند هەڵمەتی دەستگیرکردنی لە میسان ڕاگەیاند، کە لە ژێر ڕۆشنایی ئەو هەڵمەتەدا (٥) تۆمەتبار راپێچی لێکۆڵینەوە کران ، کە لەنێویاندا بەڕێوەبەری دەستەی گشتی باج لە پارێزگای میسان و بەڕێوەبەری بانکێکی حکومی تێدایە . 
    فەرمانگاکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:-بەڕێوەبەری دەستەی گشتی باج لە میسان لەگەڵ فەرمانبەرێکی پۆستەکانیان بەکار هێناوە بە مەبەستی سوودی کەسی و ڕێگەپێدان سەرەڕای بونی قەرزیان لەسەریان لەلایەن دەوڵەتەوە، بەڵام تۆمەتباران دەستکاری مۆدێلی ئۆتۆمبێلی گەڕاوەیان کردووە.
    هاوکای تیمی فەرمانگەی لێکۆڵینەوەی میسان ڕوویان لە بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد و دەستیان بەسەر ئەو مەلەفەدا گرت کە دەستکاری کراوە.
    بەیاننامەکەی دەستپاکی ڕوونیشیکردەوە : کە دادوەری لێکۆڵینەوە بڕیاریدا بەڕێوەبەری دەستەی گشتی باج لە میسان و فەرمانبەرەکە بەپێی بڕگەکانی مادەی (330)ی لە یاسای سزادان مامەڵیان لەگەڵدا بکرێت. 
    لەلایەکی دیکە "تیمێک لە چاودێری دەستەکە لێکۆڵیمەوەیان لە چەند پەڕاوێکی بانکی ڕافیدەین کرد لە میسان کەتیایدا : کۆمپانیای بیمەی نیشتمانی لەکاتی مردنی یەکێک لە قەرزدەرەکانی، هەرچەندە فەرمانگە بانکەکەی ئاگادارکردۆتەوە لە مردنی قەرزدەرەکە ، بەڵام بەڕێوەبەرایەتی بانکەکە ڕێنماییەکانی پێشێل کردووە، و قەرزی مردووەکەی ڕەشنەکردۆتەوە ، کە بەهاکەی نزیکەی (36,000,000) دینار بووە.
    هەروەک پشتڕاستی کردەوە کە "دادوەری لێکۆڵینەوە،فەرمانی دەرکردووە بۆ لێکۆڵینەوە لە بەڕێوەبەری بانکەکە و گەنجینەی و کارمەندی بەرپرسیار لە قەرزەکانی بەشی ئۆتۆمبێل،بە پشتبەستن بە بڕگەکانی مادەی (331)ی یاسای سزادان.