بەغداد /INA
ئەمڕۆ دووشەممە،دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند، کە هەوڵێکی بە قاچاخ بردنە دەرەوەی 200 هەزار دۆلاری لە پارێزگای نەینەوا پووچەڵکردووەتەوە.
دەزگای هەواڵگری، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، ڕایگەیاندووە:- لەدرێژەی ئۆپەراسیۆنە بەردەوامە ئەمنییەکانیان بۆ بەدواداچوونی باندەکانی تاوانکاری، یەکەیەک لە هێزەکانیان توانیان قاچاخچییەکی "دراو" دەستگیر بکەن کە 200 هەزار دۆلاری پێبوەو هەولی بەقاچاخ بردنە دەرەوەی ئەو بڕە پارەیەی داوە لە پارێزگای نەینەوا.
دەزگاکە لە بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە :- پەراوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبار کراوەتەوە و خراوەتە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە بۆ ئەوەی سزای دادپەروەرانەی خۆی وەربگرێت.