بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"محەمد شیاع سودانی" سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، دووپاتیکردەوە کە حکومەت بەردەوامە ئامادەکارییەکان بۆ پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاندووە:- کە ئەمڕۆ "محەمد شیاع سودانی"سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، پێشوازی لە "جینین بلاسخارت " نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
بەپێی بەیاننامەکە،سەرۆک وەزیران لە میانی دیدارەکەدا،دووپاتی کردەوە،کە حکومەت بەردەوامە لە ئامادەکارییەکان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگاکان و دابینکردنی پێداویستیەکان بۆ سەرخستنی هەڵبژاردنی داهاتووی ئەنجومەنی پارێزگاکان و کارکردن بۆ دابینکردنی کەش و هەوای گونجاو بۆ پرۆسەکە.
ڕوونیشیکردەوە:- عێراق بەڕووی وڵاتان کراوەیە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکان، و ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئابوری و گۆرانی کەش وهەوا و چارەسەرکردنی گرفتی ئاوارەکان و پاڵپشتی لە هەوڵەکان بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچەکانی خۆیان، بە ئاماژەدان بەوەی کە "حکومەت پرسی هاوبەشی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هەیە ،بۆ دۆزینەوەی چارەسەری بەردەوام لە ئەولەویەتی کارەکانی خۆیدا وەك مەلەفێکی سەرەکی.
لای خۆیەوە" بلاسخارت" هەوڵەکانی حکومەتی بەرز نرخاند بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، و دانانی کۆمەڵێک ئەولەویەت کە پێداویستییە سەرەکییەکانی هاووڵاتیانی عێراقی لەبەرچاو دەگرێت، بەجۆرێک هەوڵەکان بەرەو پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری و باشترکردنی ئاستی ژیان و کۆمەڵایەتی دووپات بکاتەوە، کە بەردی بناغەی ئاشتی مەدەنی و کۆمەڵایەتیە .