وەزارەتی وەرزش و لاوان وردەکاری یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەبواری وەرزش لەگەڵ میسر ئاشکرادەکات

وەرزش
  • 19-06-2023, 14:17
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    "حوسام حەسەن"وتەبێژی فەرمی وەزارەتی وەرزش و لاوان،وردەکاری بڕگەکانی هەردوو یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی بۆ هاوکاری لە بوارەکانی وەرزش و لاوان ئاشکرا کرد،کە هەفتەی ڕابردوو لە نێوان عێراق و میسر لە کۆی 11 یاداشت و لێکتێگەیشتن ئیمزاکرا لە بوارە جیاوازەکاندا،کە بە ئامادەبوونی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران و هاوتا میسرییەکەی"مستەفا مەدبولی" ئیمزا کرا . 
    "حوسام حەسەن"وەتەبێژی وەزارەتی وەرزش و لاوان ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:ئەمڕۆ دووشەممە،وەزارەتی وەرزش و لاوان تاکە وەزارەتە کە دوو یاداشتی لێکتێگەیشتنی واژۆ کردووە،یەکێکیان لە بواری لاوان و ئەوی دیکەیان لە بواری وەرزش لە کۆی یازدە یاداشت.
     ئاماژەشی بەوەشدا:یاداشتنامەکان چەندین بابەتێکی لێکتێگەیشتنی دیاریکردووە،لەوانە ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان لە بواری گەنجان و چاودێری زانستی و بەهرە و تواناکان، هەروەها بڕگەیەک هەیە بۆ هاوکاریی کولتووری و هونەر و ئەدەب و تەنانەت شیعر و هونەر و مۆسیقا،جگە لە ئەنجامدانی وۆرک شۆپ بۆ گەنجانی دوو وڵات بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان،هەروەها لە بواری کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان و نەهێشتن و بنبڕکردنی ئالۆدەبوەکان.
    "حوسام حەسەن "وتیشی:وەرزشی میسری مێژوویەکی دوورو درێژی هەیە و ئامادەیییەکی دیاریشی هەیە لە گۆڕەپانی عەرەبی و چالاکییە وەرزشییەکاندا، بۆیە وەزارەت بە پەرۆشە لە ڕێگەی ئاڵوگۆڕی کەمپی وەرزشی و ئەنجامدانی کۆنفرانس و هاوکاری لە بواری وەرزشی،هەروەها سوود لە ئەزموونی ڕاهێنەران وەربگرێت، جگە لە چەندین بابەتی گرنگ و بابەتی تر کە خزمەت بە گەنجان و وەرزش لە هەردوو وڵات دەکات.