بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە،دادگای تاوانەکانی "سەڵاحەدین" سزای لەسێدارەدانی بەسەر تیرۆریستێکدا سەپاند کە جاسوسی بەسەر جموجۆڵی هێزە ئەمنییەکانی قەزای شیرگاتەوە کردوە .
ناوەندی ڕاگەیاندنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- دادگای تاوانەکانی سەڵاحەدین سزای لەسێدارەدانی لە دژی تیرۆریست (أ) دەرکرد ، بە تاوانی پەیوەندی و هاوسۆزی لەگەڵ تیرۆریستانی داعش و دووبارە بەیعەتدان بەو رێکخراوە تیرۆرستە و کارکردن لەگەڵیان وەک زانیاریدەر لەسەر جموجۆڵی ئەندامانی هێزە ئەمنییەکان و بەشداریکردن لە ڕفاندنی ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان بە مەبەستی تیرۆریستی.
هەروەک ئاماژەی بەوەشکردوە : کە دادگا بەپێی بڕگەکانی مادەکانی 2/1، 3 و 8، و بەهەبوونی مادەی 4/1ی یاسای رووبەرووبونەوەی تیرۆر ژمارە 13ی ساڵی 2005، بڕیاری خۆی لە دژی تاوانبارەکە دەرکردووە.