بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە"خالید شوانی"چەند ڕاسپاردیەکی دا بۆ کارکردن بەشێوەی سێ شەفت بۆ تەواوکردنی کۆمەڵگەی داد لە پارێزگاری پیرۆزی کەربەلا ، هاوکات ئاماژە بە ئەگەری دروستکردنی کۆمەڵگایەکی دادی و دەستەی چاکسازی لە پارێزگاکەدا دەکات.
شوانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ سەردانی پارێزگاری پیرۆزی کەربەلامان کرد و لە دیوانی پارێزگا چاومان بە "نوسەیف خەتابی " پارێزگاری کەربەلا کەوت.
ووتیشی : سەردانەکە بۆ ئەوەیە کە هەوڵەکان بخرێتەگەڕ بۆ پاڵپشتیکردنی لە ئیدارەی پارێزگای کەربەلا پیرۆز تاوەکو خزمەتگوزاری باشتر پێشکەش بە هاووڵاتیانی بکات.
ڕوونیشیکردەوە:- ئامانج لە سەردانەکە بۆ ئاگاداربوونە لەو گرفتانەی کە بەڕێوەبەرایەتیەکان رووبەروو دەبێتەوە و تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان و چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانیان و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتیان.
ئاماژەی بەوەشکرد: یەکێک لە ئامانجەکانی سەردانەکەی بۆ ئاگادار بوونە لە چۆنیەتی بەڕێوەچونی کارەکان لە کۆمەڵگەی دادوەری کە لە قۆناغی دروستکردندایە، رێنماییدا بە کارکردن ڕۆژانە بەشێوازی سێ شەفت بۆ ئەوەی پڕۆژەکە زوو تەواو بکرێت بەپێی ئەوکاتەی دیاری کراوە.
لە درێژەی قسەکانیدا شوانی ووتیشی : لەگەڵ پارێزگاری پیرۆزی کەربەلا گفتوگۆمان کرد لەسەر بەرنامەی وەزارەت بۆ دروستکردنی کۆمەڵگایەکی دیکەی دادوەری لەسەر ئاستی سەرجەم قەزا و ناحیەکان، لەڕێگەی سندوقی گەشەپێدان بۆ عێراق، بەتایبەتی دوای پەسەندکردنی یاسای بودجە.