بەغداد/ INA
ئەمڕۆ دووشەممە، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان وادەی خۆ تۆمارکردنی بۆ ئەو لایەنانە دیاریکرد کە خوازیاری بەشداریکردنن لە هەڵبژاردنی پارێزگاکان.
کۆمسیۆن،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاند:-کردنەوەی دەرگای ناو تۆمارکردن بۆ هاوپەیمانیەتیەکان و لایەنە سیاسییەکان کە ئارەزووی بەشداریکردنیان لە هەڵبژاردنی پارێزگاکانی ساڵی ٢٠٢٣دا دیاریدەکات و ئاماژەی بەوەشدەکات ،کە خۆتۆمارکردن لە ڕۆژی شەممە 1/7/2023 تا یەکشەممە 30/7/2023دەبێت.