مەسعوودی: حاجیانی عێراقی لە شاری مەککە لە باشترین هۆتێلەکاندا دەمێننەوە و باشترین ژەمە خواردنیان پێدەدرێت

ناوخۆ
  • 19-06-2023, 11:18
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ دووشەممە"سامی مەسعوودی " سەرۆکی لیژنەی نوێنەرایەتی حەجی عێراقی ، دووپاتی کردەوە کە حاجیانی عێراقی لە شاری مەککە لە باشترین هۆتێلەکاندان و باشترین جۆری خواردنیان پێشکەش دەکرێت.
    دەستەکە، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- "سامی مەسعوودی" سەرۆکی لیژنەی نوێنەرایەتی حەجی عێراق،لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ساڵانەی لەگەڵ " فەیسەڵ بن سەلمان"ئەمیری مەدینەی پیرۆز کۆبووەوە کە سەرۆکی نوێنەرایەتییەکانی حەج لە مەدینە ئامادەی بوون ، باسیان لە میکانیزمی سەرکەوتنی وەرزی حەج کرد. 
    "مەسعوودی " باسی لە ئاستی بەرزی خزمەتگوزارییەکان کرد کە نوێنەرایەتی حەجی عێراقی پێشکەشی حاجیانی دەکات، هەر لە سەرکەوتنەکانی پرۆسەی ناردنیان لە ڕێگەی وشکانی و ئاسمانییەوە بەبێ هەبوونی هیچ ڕووداوێک یان بەربەستێک. دووپاتیشی کردەوە کە "حاجیانی عێراقی لە باشترین هۆتێلەکانی مەککەی پیرۆز دەمێننەوە و باشترین ژەمەکانی خواردنیان پێشکەش دەکرێت، جەختیشی لەوە کردەوە کە نوێنەرایەتی حەجی عێراقی هەموو هەوڵێک دەدات بۆ سەرخستنی هەموو ئامادەکارییەک بۆ ڕۆژانی عەرەفە. 
    "مەسعوودی "هەوڵە گەورەکانی شانشینی سعودیە لە وەرزی حەجدا و پەرۆشییەکەی بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگەکانی بەردەم نوێنەرایەتییەکانی حەج بەرز نرخاند.