بەغداد/ INA
ئەمرۆ یەك شەممە ، وەزارەتی دارایی ،لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، رایگەیاندوە:- لە ژێر ڕێنمایی"تەیف سامی محمد" وەزیری دارایی،گرێبەستەکانی زانکۆی تەکنەلۆجیا و کۆمپانیای گشتی دەوڵەت بۆ پیشەسازی قوماش و پێست کردە هەمیشەیی، کە کۆی گشتی (394) پلەی وەزیفی بوو ، بەم شێوەیەی خوارەوە:-
🔹 وەزارەتی خوێندنی باڵا / زانکۆی تەکنەلۆجیا (17) پلەی وەزیفی .
🔹وەزارەتی پیشەسازی و کانزاکان/ کۆمپانیای پیشەسازی قوماش و پێست (377) پلەی وەزیفی.