وەزارەتی نەوت ئەو شوێنانەی ئاشکراکرد کە گەران بەدوای غازی ئومێد بەخشی تێدا ئەنجامدەدرێت

ئابوری
  • 18-06-2023, 22:26
  • +A -A

     بەغداد/ INA

    ئەمرۆ یەک شەممە "محەمەد ساعدی" جێگری بەڕێوەبەری گشتی بەشی گرێبەستەکان و مۆڵەت لە وەزارەتی نەوت بۆ کەناڵی عێراقیە نیوز کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی(INA) رووماڵی دەکرد وتی: گەڕان بەدوای غازدا لە ناوچەی ڕۆژئاوا دەستی پێکردوە .
    ئاماژەی بەوەشکرد:- جگە لەو کۆمپانیایانەی کە مۆڵەتیان پێدراوە،بۆ کۆمپانیاکانی تریش کراوەیە و ئەوانەی دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.
    وتیشی: ئەم شوێنانەی بۆ گەران بەدوای غازدا دیاریکراون دەکەونە نزیک سنوورەکانی عێراق و سوریا و سعودیە، دوورن لە ناوەندەکانی شارەکان، ڕووبەری گەرانەکە لەنێوان نزیکەی 6 بۆ 9000 کیلۆمەتری چوارگۆشەدایە.
    هەروەک ئاماژەی وەشدا کە "ئەو بلۆکانەی غازیان تێدا دەدۆزرێتەوە سوودی زۆری هەیە بۆ بەرهەمهێنانی وزە و دامەزراندنی وێستگە و پەرەپێدانی ئەو پارێزگا و ناوچانەی کە نزیکن لێ یەوە . 
    هەروەک ناوی ئەو شوێن و پارێزگایانەی ئاشکراکرد کە گەڕان بەدوات غازی لێ ئەنجامدەدرێت . 
    ڕوونیشیکردەوە:- کە وەزارەتی نەوت ئامادەکارییەکانی تەواوکردووە بۆ ئامادەکاری بۆ دەستپێکردنی خولی شەشەمی مۆڵەتدان بۆ بلۆکەکانی گەڕان بە دوای غازی ئومێدبەخش،کە ژمارەیان (11) بلۆک بەسەر چەند ناوچەک دابشبوونە لە عێراق ،کە لەخوارەوە خراوەتەروو :- 
    1. ناوچەی تەل حەجەر - لە پارێزگاری نەینەوا.
    2. خەلیسیە - لەنێوان پارێزگاری نەینەوا و ئەنبار.
    3. ئەنبار - پارێزگای ئەنبار.
    4. عانە - پارێزگای ئەنبار.
    5. عنز - پارێزگاری ئەنبار
    6. عەکاشات - پارێزگای ئەنبار.
    7. باکووری روتبە - پارێزگاری ئەنبار.
    8. باشووری روتبە -پارێزگای ئەنبار.
    9. توبال - پارێزگای ئەنبار.
    10. ولید - پارێزگاری ئەنبار.
    11. قرینان - لەنێوان پارێزگای ئەنبار و نەجەف.