بەغداد/INA
ئەمڕۆ یەك شەممە،کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان، پێکهێنانی 3 لیژنەی ئەمنی بۆ بەدواداچوون و ڕێکارەکانی هەڵبژاردنی پارێزگاکان ئاشکرا کرد ،ڕاشیگەیاند:-کە ئامادەکارییەکان خۆی لە نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و کردنەوەی دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ کاندیدەکان دەگرێتەوە.
"عیماد جەمیل موحسین" سەرۆکی تیمی ڕاگەیاندنی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بۆ عێراقیە نیوز کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، رووماڵی کردوە ، ڕاگەیاند:- کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی پەیوەندیدار بە سەرپەرشتیکردن و بەدواداچوون بۆ دۆخی پارێزگاکانی پەیوەست بە هەڵبژاردن ، ئەمڕۆ پێکهێنانی سێ لیژنەی لاوەکی ئەمنی دروستکرد، کە بریتین لە کارگێڕی و هەواڵگری و مەیدانی، و لیژنەکان لق لە 15 پارێزگا دەکەنەوە کە تێیدا هەڵبژاردن بەڕێوەدەچێت.
ئاماژەی بەوەشدا :- لیژنەیەک سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی،سەردانی پارێزگاکان دەکات بۆ بەدواداچون و بەسەرکردنەوە کۆگاکانی پەیوەست بە پرسەکانی بیمە و خۆپاراستن کە پەیوەندییان بە سەلامەتی گشتیەوە هەیە، دواتر ڕاپۆرتێک ئامادە دەکەن و پێشکەشی لیژنەی باڵای دەکەن.
سەبارەت بە ئامادەکارییەکان و چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پرۆسەی هەڵبژاردن، ڕوونیکردەوە:-کە لە 13ی تەمموزەوە پڕۆسەی نوێکردنەوەی تۆماری دەنگدەران و داواکاری بۆ خۆ کاندیدکردن بۆ هەڵبژاردن و پێکهێنانی هاوپەیمانی دەستپێدەکات،پاشان پلانێکی ئەمنی نوێ دەستپێدەکات بۆ پاراستنی ناوەندەکان و فەرمانگەکانی کۆمسیۆن لە پارێزگاکان.