بەغداد/ INA
ئەمڕۆ یەك شەممە،وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و شارەوانی گشتیەکان ڕایگەیاند:- (65%) ی کارەکانی فراوانکردنی پرۆژەی ڕێگای (کوت- بەغدا)تەواو بووە .
وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،رایگەیاندوە:- پڕۆژەکە (65%) کارەکانی تەواوبووە، کە بە سەرپەرشتیی بەشی ڕێگاوبان و پردەکان لە ڕێگای کۆمپانیای گشتی حەمورابی بۆ بەڵێندەرایەتی بیناسازی جێبەجێدەکرێت و دەزگایەکی پشکنین سەنتەری نیشتمانی بۆ تاقیگەی بیناسازی وەزارەت فراوانکردنەکەی دیاریکردوە بە پانای (12) م، بۆ بەرزترین ئاستی سەلامەتی و ئاسایشی شۆفێران .
بەیاننامەکە ئاماژەی بەوەشکردوە:- هەر لە پرۆژەکەدا دروستکردنی دوو پردی لەخۆگرتووە کە درێژییەکەی (72) مەترە بۆ هەر پردێک، کە کارکردن بۆ تەواوکردنی پرۆژەکە بەردەوامە .