نوسینگەی سەید سیستانی: سێشەممەی داهاتوو یەکەم ڕۆژی مانگی ذي الحجةیە

ناوخۆ
  • 18-06-2023, 20:39
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە، نووسینگەی مەرجعیەتی باڵای ئایینی ، ئایەتوڵڵا سەید "عەلی سیستانی "لە شاری نەجەفی پیرۆز ڕایگەیاند:- ڕۆژی سێشەممەی داهاتوو دەبێتە یەکەم ڕۆژی مانگی(ذي الحجة)ە .
    نوسینگەی راگەیاندنی مەرجعیەتی باڵای ئایینی، ئایەتوڵڵا سەید "عەلی سیستانی " لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، ڕایگەیاندووە:- کە سبەی دووشەممە، تەواوکەری مانگی پیرۆزی (ذي القعدة) یە ، و سێ شەممە کە دەکاتە (20/6/2023)زایینی،یەکەم رۆژی مانگی (ذي الحجة)ی ساڵی 1444ی کۆچی یە .